AP ١٤٠٣ خەرمانان ٤ ١٩:٠٩

سەید حەسەن نەسروڵا:

قووڵایی ستراتێژیکی ڕژێمی زایۆنیمان بوردۆمان کرد/ئامانج وەستانی شەڕی غەززەیە

قووڵایی ستراتێژیکی ڕژێمی زایۆنیمان بوردۆمان کرد/ئامانج وەستانی شەڕی غەززەیە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵا وتی: لە ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی ئەمڕۆی حزبوڵا لە دژی دوژمنی زایۆنی بە ناوی "ئۆپەراسیۆنی ئەربەعین"، بە ٣٠٠ مووشەکی کاتیۆشا بنکە و سەربازگەکانی جەلیلی داگیرکراو و گوڵانمان کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادین، سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا لە بەیرووت وتارێکی پێشکەش کرد بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکاری قۆناغی یەکەمی وەڵامدانەوەی تیرۆری شەهیدی فەرماندەی فەواد شوکر.

سەید حەسەن نەسروڵڵا دەشڵێت: سڵاوی خۆم بۆ خەباتگێڕانی قارەمان و ئازا و موجاهیدینی بەرخۆدان دەنێرم، کە ڕەگ و ڕیشەیان لە خاکی پتەودا وەک چیاکان هەیە، هەروەها بۆ شەڕڤانانی قارەمانی بەرخۆدان لە غەززە و عێراق و یەمەن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا زیادی کرد: ئێمە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی حیزبوڵڵای لوبنان کە ئەمڕۆ لە دژی دوژمنی زایۆنی ئەنجامدرا، بە "ئۆپەراسیۆنی ئەربەعین" ناو دەبەین و جەخت دەکەینەوە کە ئەو لایەنەی کە دۆخی لوبنان گەیاندووەتە ئەم ئاستە لە گرژی، دوژمنی ئیسرائیلیە.

ئەمینداری گشتی حیزبوڵا ڕوونی کردەوە: پەلەکردن بۆ وەڵامدانەوە لە لوتکەی هۆشداری ئیسرائیل و ئەمریکا دەکرا بە مانای شکست هاتبا. یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی وەڵامدانەوە، پێویستی کات و وردبینی بوو کە ئایا وەڵامدانەوەکە لە ڕێگەی بەرەی بەرخۆدانەوە بێت یان بە تەنیا بین. چاوەڕێی دەرفەتی دانوستان بووین چونکە ئامانجمان لەم بەرەیەدا و هەموو قوربانیدانەکان وەستاندنی شەڕی غەززەیە.

وتیشی: بڕیاردرا، بە هۆکار و حیکمەتێک کە بە تێپەڕبوونی کات ڕوون دەبێتەوە، ئۆپەراسیۆنەکانمان بە تاک ئەنجام بدەین و هەر لایەنێک لە میحوەرەکەدا بڕیار بدات کەی و چۆن وەڵام بدەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە تێبینی و سنوورمان بۆ وەڵامدانەوەکە داناوە، لەوانەش بە ئامانج نەگرتنی "خەڵکی مەدەنی". ئێمە بڕیارماندا کە ئامانجەکە سەربازییە کان و پەیوەندیدار بە تیرۆرکردنی فواد شوکر بپێکین. هەروەها بڕیارماندا کە ئامانجەکە لە قووڵایی ناو قەوارەی ڕژێمی زایۆنیستی و نزیک لە تەلئەبیب بێت.

وتیشی: ئێمە بنکەی گلیلۆتمان کردە ئامانج کە بنکەی سەرەکییە کە بەستراوەتەوە بە فیرقەی هەواڵگری سەربازی ئامان و یەکەی ٨٢٠٠ی پەیوەست بەوەوە.

نەسروڵڵا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بنکەی "گیلێلۆت" کە کرایە ئامانج، ١١٠ کیلۆمەتر لە سنووری لوبنانەوە دوورە و ١٥٠٠ مەتر لە سنووری "تەلئەبیب"ەوە دوورە. حیزبوڵا بڕیاریدا بنکە و سەربازگەکانی جەلیل و گوڵانی داگیرکراو بە مووشەکی کاتیۆشا بکاتە ئامانج کە ژمارەیان گەیشتە ٣٠٠. ئامانجی سەرەکی مووشەکەکانی "کاتیۆشا" بریتی بوو لە بەشداریکردن لە سیستەمی "Iron Dome" و بوار ڕێکخستن بۆ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

سەید حەسەن نەسڕوڵا جەختی کرد: داتاکانمان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گەیشتوونەتە ئەو دوو ئامانجە، بەڵام دوژمن وەک هەمیشە هەواڵەکان سانسۆر دەکات. گێڕانەوەی ئیسرائیل سەبارەت بەو شتانەی کە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو ڕوویدا، پڕە لە درۆ، ئەمەش لاوازی ئەم ڕژێمە دەردەخات. بڕیاری بەرخۆدان بۆ بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و پووچەڵکردنەوەی ئەم هەوڵە لەلایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە درۆیەکی بێ بنەمایە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی لەوە کردەوە: ئەوەی کە پلانی بۆ دانرابوو ڕوویدا و دەستکەوتی ئێمە تەنانەت لەوە زیاتر بوو کە چاوەڕوان دەکرا. بڕیار بوو ٣٠٠ مووشەکمان هەڵبدایە، بەڵام ٣٤٠ مووشەکمان هەڵدا. ئێمە لەم کاتەدا بەنیازی بەکارهێنانی مووشەکی ستراتیژی نەبووین، بەڵام ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەکاریان بهێنین. هیچ کام لەو مووشەکە ستراتیجیانەی کە دوژمن باسی دەکات زیانیان پێنەگەیشتووە.

News ID 51381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha